لێکۆڵەرانی ئەمریکی داوا لە زانکۆی پرینستۆن دەکات هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ حسێن مووسەویان بپچڕێنێت

پەیامی کورد     ...   لێکۆڵەرانی ئەمریکی داوا لە زانکۆی پرینستۆن دەکات هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ حسێن مووسەویان بپچڕێنێت .

ڕێکخراوی یەکگرتوو لە دژی ئێرانی ئەتۆمی  ووتەکانی حسێن مووسەویان " باڵیۆزی پێشووی ئێران ی لە بەرلین لە کاتی تێرۆری میکۆنووس " ی دەربارەی ترساندنی بنەماڵەی بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکی لە هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕژیمی ئیڕان سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی " قاسم سلێمانی " بە تووندی مەحکووم کرد و داوای لە سەرۆکی زانکۆی پرینستۆن ی ئەمریکا کردووە بە بێ ڕاوەستان " مووسەوی " لە هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەل ئەم زانکۆیە دوور بخاتەوە و لە کاری لابدات .

حسێن مووسەویان دیپلۆماتی پێشووی ئێران و لۆبی ئەم وولاتە لە ئەمریکا ، لە ووتووێژێک لە بەڵگە فیلمێکدا دەربارەی " قاسم سلێمانی " ڕایگەیاندبوو کە لە دوای کوژرانی سلێمانی ' هاوسەری " برایان هۆک نوێنەری تایبەت و پێشووی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، لە تووندی نیگەرانییەکانی بۆ هاوسەرەکەی تووشی لەرزین بووە .

 مووسەویان ووتوویەتی بە واتا بە شێوەیەک لەرزە کەوتبووە لەشی ئەمانە کە لە ترسی ئێران دا خەو لە چاوەکانیان باری کردبوو .

بە ووتەی لێکۆڵەران و چالاکانی ئەمریکی ، مووسەویان بە دوای درووستکردنی ترس و وەحشەت لە ئەمریکا یە

کۆنت وینستین لە لێکۆڵەرانی دامەزراوەی هادسۆن لە پەیامێکی تویتەریدا ووتەکانی حسێن مووسەویان " ی شەرمێکی هەتاهەتایی بۆ زانکۆی پرینستۆن ناو برد کە بە دوژمنیکی ئەمریکا کە دەربارەی هەڕەشە لە بنەماڵەی خزمەتگوزارێکی ئەمریکی شیوەنی دەکرد ، وەکوو لێکۆلەر هاوکاری دەکات .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە