لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی دزە لە میدیاکانی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی و سوپای پاسداران دەکات

پەیامی کورد     ...     لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی دزە لە میدیاکانی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی و سوپای پاسداران دەکات

ژنێکی تۆیژینەری جوو، لەم مانگانەدا بابەتێکی لە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کرد کە سیخۆڕی ئیسرائیل بووە و لە ماڵپەڕی عەلی خامنەیی ١٨بابەتی بڵاو کردووەتەوە و ماڵپەڕی خامنەیی خائین پاش ئەم ڕیسوایی ە بابەتەکانی لە سەر ماڵپەڕەکەی دا لابردووە. 

به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی بە ووتەی میدیای چارەک (ثلث)، کاترین پرز شکدم که لە ماڵپەڕی "ڤۆریتاس" هەر جارێک بە ناوێک خۆی ناساندووە لەوانە ڕاوێژکاری بەرپرس و کەسایەتییە جیاوازەکان، لەم ساڵانەی دواییەدا خۆی بە شەیدای ئایینی شیعە و مەڕاسێمی ئەربەعین دەرخستووە و خۆی لایەنگری شیعە نیشان داوە و ووردە ووردە وەکوو ستوون نووسی هەمیشەیی ماڵپەڕی خامنەیی و هەواڵدەری سوپای پاسداران جێ خۆی قاییم کردووەتەوە. 

ناوبراو لە حاڵێکدا کە ئێستا ستوونێکی ڕۆژنامەی تایمز لەبەر دەستیدایە بۆ بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی، لە بابەتێکدا بە جوانی ڕوونی کردووەتەوە کە چۆن و بە چ شێوەیەک متمانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەست هێناوە. 

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە هاوکاری کاترین پرز شکدم لەگەڵ ژووری فێکری دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن. 

دەوترێ، ناوبراو لەگەڵ پرێس‌ تی‌وی، هەواڵنێری تەسنیم و تهران‌‌ تایمزیش هاوکاری کردووە و پێشتریش دیمانەیەکی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەییسی داناوە و دوایین بابەتی دەگەڕێتەوە بۆ هەواڵدەری تەسنیم لە ساڵی ٢٠٢٠ ی زایینی. 

لە ئێستادا، ووتارەکانی ئەم تۆیژینەرە ئیسرائیلیە لە ماڵپەڕی خامنەیی لابراوە بەڵام بە سرچ کردن لە ماڵپەڕی ئەرشیڤی جیهانی وب، ۱۸ ووتاری لە ماڵپەڕی خامنەیی. ئای ئاڕ تۆمار کراوە. 
لە کاتی چالاکی پرز شکدم لەم ماڵپەڕە دا، حەمید ڕەزا مۆقەدەم‌فەر بەشێک لە یاریدەدەرانی نووسینگەی پاراستن و وەشانکردنەوەی ئاسەوارەکانی عەلی خامنه‌یی بووە و کۆمەیل خۆجەسته برازای هاوسەری خامنه‌یی ش لە بەرپرسانی ماڵپەڕەکە بووە!

مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد سەرۆککۆماری پێشووش ڕایگەیاند کە حەسەن خۆجەستە باوکی کۆمەیل و برای هاوسەری خامنەیی، بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ بنەماڵەی، میوانی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی لە هێند بووە و قەرار وابووە بۆ گەشتێکی دیکەدا، لە ڕێگەی تورکیاوە بڕوات بۆ تەل ئەڤیڤ ، کە ئەم گەشتە ڕادەگیردرێت و پاشان خوجەستە لە ڕادیۆ وەلاندرا. 

دزەکردنی ئیسرائیل لە سەرترین ئاستەکانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە لە بابەتی ڕیسواکردن بەڵگە ناوکییەکان، تەقینەوە لە ناوەندە مووشەکی و ناوکییەکان، کوشتنی فەخری‌زاده و نموونەگەلێکی دیکە، دەرخەری لاوازبوونی ئیدارەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامییە کە هەمیشە هەوڵی داوە گەورە دەری بخات. 
 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە