لەدایکبوونی ٤ بەچکە یووزپەڵەنگ دوای ٧٠ ساڵ لە هیندووستان
پەیامی کورد ... لەدایکبوونی ٤ بەچکە یووزپەڵەنگ دوای ٧٠ ساڵ لە هیندووستان
دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ لە ڕاگەیاندنی فەرمی لەناوچوونی چیتا " یووزپەڵەنگ " ئاسیاییەکان لە هیندووستان، وەزیری ژینگەی هیندووستان لەدایکبوونی ٤ بەچکە چیتای لەم ووڵاتەدا ڕاگەیاند.
ئەم 4 بەچکە ڕۆژی چوارشەممە لە جووتبوونی دوو چیتای گەورەساڵ بە ناوەکانی سیایا و فرێدی لەدایک بوون، کە نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر لە نامیبیا هێنراونەتە هیندووستان لەگەڵ شەش چیتای دیکە.
گواستنەوەی ئەم هەشت چیتا لە نامیبیا بەشێکە لە پلانی حکوومەتی هیندووستان بۆ زۆرکردنی ئەم پشیلە لەناوچووە و زیادکردنی ژمارەی پشیلە بۆ ٥٠ پشیلە لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا.
لەدایکبوونی ئەم ٤ بەچکە دوای چەند ڕۆژێک دوای مردنی یەکێک لە بەچکە مێینەکانی نامیبیا بە ناوی ساشا بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە ڕوویدا.
بەپێی ئامارەکانی سندووقی جیهانی ئاژەڵە کێوییەکان، کەمتر لە حەوت هەزار چیتا لە سەرانسەری جیهاندا لە کێویدا ماونەتەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە