لەسەر كشانەوەی لە پەرلەمان كۆمەڵی دادگەری بڕیار دەدات
پەیامی کورد ... لەسەر كشانەوەی لە پەرلەمان كۆمەڵی دادگەری بڕیار دەدات
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بڕیاریدا، پرسی چاره‌نووسی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌ڕله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی‌دا یه‌كلا بكاته‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
عەبدۆلستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبویەوە.
تایبه‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری دەڵێت: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام نه‌یاری ئه‌وه بووه ماوه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مان درێژ بكرێته‌وه و كاری بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه به‌رپرسیار بوون له هه‌نگاونان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی، به مه‌به‌ست خه‌مساردییان كردووه و ئاماده‌كارییان نه‌كرد، گه‌شت به‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه.
دەشڵێت: هه‌ر له‌وباره‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به تێروته‌سه‌لی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مان و هه‌ڵوێستی خۆی خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشت به‌و بڕیاره‌ی "ئه‌و پرسه گرینگه له ده‌سه‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتییه و به‌پێی په‌یڕەوی ناوخۆ پرسێكی چاره‌نووسسازه و ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت كه له رۆژانی ئاینده‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تەمەنی خۆی درێژكردەوە و فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند، كە لە دوای ٦ی ١١ەوە دەست لەكاردەكێشنەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە