لەشکرکێشی نوێی تەحریر شام بۆ سەر خاکی لوبنان
پەیامی کورد ... لەشکرکێشی نوێی تەحریر شام بۆ سەر خاکی لوبنان
سەرچاوەکانی هەواڵ لە درێژەی دەستدرێژی گرووپی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری "تەحریر شام"ی سووریا بۆ سەر خاکی لوبنانیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆن "حەیات تەحریر ئەلشام" لە ناوچەی "ریف ئەلقسەیر" بە هێرشی مووشەک ناوچەی سنووری "جورد ئەلهرمێل" لە خاکی لوبنان کردە ئامانج.
ڕۆژی شەممە، تۆڕی ئەلمەیادین هەروەها هەواڵی تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هۆزەکانی لوبنان و توخمە چەکدارەکانی سووریای لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو دوو ووڵاتە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە توخمە چەکدارەکانی سووریای سەر بە گرووپی "حەیات تەحریر ئەلشام" لە بەیانی شەممەوە چەند هێرشێکی هاوەنیان بۆ سەر ناوچەی "هێرمێل" لە خاکی لوبنان دەست پێکردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەکێک لەو هێرشانەدا ناوچەی دەورووبەری بارەگای سوپای لوبنان کراوەتە ئامانج.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئەو هۆزانەی دەکەونە سەر سنووری لوبنان ڕایانگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە سووریاوە هاتوونەتە ناو خاکی ئەو ووڵاتە.
هەروەها ڕایانگەیاند که بۆ به ڕگریکردن له لوبنان، خەڵک و گونده سنوورییه کان تانکێکی سەر به توخمه چەکدارەکانی سەر به تەحریر شامیان کرده ئامانج که هەوڵی دزه کردنی دەداته ناو سنوورەکانی لوبنان و به هۆی کوژران و برینداربوونی داگیرکەرانی.
هەروەها سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەشت هاووڵاتی لوبنانی بە هۆی برینداربوونی لە ئەنجامی هێرشەکانی خاکی سووریا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلهێرمێل.
لە لایەکی دیکەوە، جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری ئەو ووڵاتە فەرمانی بە فەرماندەیی سوپای لوبنان کرد، کە یەکە سەربازییەکانی جێگیر لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە، ووڵامی ئەو پێگانە بدەنەوە کە هەڕەشە لە لوبنان دەکەن لەسەر خاکی سووریا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکینەکانی سوپای لوبنان کە لە سنوورەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە جێگیر بوون، بە چەکی گونجاو ووڵامی ئەو پێکدادانانەی ئەم دواییەیان داوەتەوە، کە لەو ماوەیەدا چەند ناوچەیەکی لوبنان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریا تۆپباران و تەقەیان لێکراوە.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە