لەم رۆژانەدا مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە
راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە لەم رۆژانەدا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا بڕیار لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بدات.
عارف روشدی، ڕایگەیاند : بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان دوای ھەڵبژاردن دروست بكات، بۆ ئەوەی كورد لە بەغدا یەكڕیز بیت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم رۆژانەدا مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا لیژنەكە و ئەندامان و سەرۆكی لیژنە دیاری دەكات.
راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتیشی، ھەر كارێك پێویست بێت بۆ دوای ھەڵبژاردن، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری لێ دەدرێت و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
روشدی دەشڵێ، پارتی دیموكراتی كوردستان ھەرچەندە كورسیی زۆری ھەیە، بەڵام پێویستە یەكدەنگی و یەكگوتاری ھەبێت و سەرۆكی ھەرێمیش داوا لە ھەموو ئەو لایەنانە دەكات كورسییان ھەیە، بۆ ئەوەی بەیەكەوە و بە یەكگرتوویی بچنە بەغدا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە