لەم شارە قەدەغەی هاتووچوون ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... لەم شارە قەدەغەی هاتووچوون ڕاگەێندرا
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شنگال رایگەیاند، لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژئاوای دیجلە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، لەکاتژمێر ١٢:٠٠ـی شەو تاوەکوو ٦:٠٠ی بەرەبەیانی قەدەغەی هاتووچۆ لەسنوری هەموو شار و شارۆچکەکانی قەزاکە رادەگەێندرێت، بڕیارەکەش حاڵەتی مرۆیی و تەندرووستی ناگرێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شەنگال ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەێندراوێکدا بۆ هاووڵاتیانی قەزاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر فەرمانی سەرووی خۆیانەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ـی شەو تاوەکوو ٦:٠٠ی بەرەبەیان لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە داوا دەکەن هەموو هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و تەنها بۆ هۆکاری تەندرووستی و مرۆیی نەبێت لەو ماوەیەدا نەچنەدەرەوە.
ئاماژە بەوەشکردوە، بڕیارەکە حاڵەتی مرۆیی و تەندرووستی ناگرێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەبێ هۆکار لەو ماوەیەدا لەدەرەوە بن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری بڕیارەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژئاوای دیجلە بۆ دۆخی ئەمنی قەزای شەنگال دەگەڕێتەوە، بەتایبەت کە بوونی چەندین هێزی جیاواز لە ناوچەکەدا وایکردوە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتیان درووست بکات.
قهزای شەنگال، بهدووری ١٢٠كم دهكهوێته خۆرئاوای مووسڵ و له رووی ئیدارییهوه سهر پارێزگای نهینهوایه، بهڵام ناوچهیهكی جێناكۆكه له نێوان ههردوو حكوومهتی فیدراڵی عێراق و ههرێمی كوردستان.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە