لەم کاتەدا قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دەکرێتەوە

پەیامی کورد      ...     لەم کاتەدا قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دەکرێتەوە 

ووتەبێژی شارەوانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ھۆكاری نەكردنەوەی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری ھەولێر، ئەوەیە كە كەش وھەوا رێگر بوو، بەڵام ئێستا ٩٩%ی تەواو بووە و لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەكرێتەوە، چونكە تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە.

سیامەند كەریم، ووتەبێژی شارەوانی ھەولێر ڕایگەیاند : "بڕیار بوو پێش كۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە، بەڵام بە ھۆی كەشوھەواوە كە بارانبارین چەند رۆژێك بەردەوام بوو، نەتواندرا كارەكان تەواو بكرێن و لە ئێستاشدا كارەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و زۆری نەماوە تەواو بێت، بۆیە ئەگەر كەشوھەوا نەبووایە، پێش سەری ساڵ قۆناغی  یەكەم دەكرایەوە".

كەریم ووتیشی، لە ئێستادا خەریكە كارەكان تەواو دەبن و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو لە ساڵی نوێ، قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە.

دەشڵێ، ئەو بەشەی دەكرێتەوە، ٩٩%ی تەواو بووە و تەنھا ھەندێك ووردەكاریی ماوە، كە بەشی یەكەمی شەقامەكەش ٩ كیلۆمەتر دەبێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە