لەناوبردنی ٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور
پەیامی کورد ... لەناوبردنی ٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور
سەنتکام لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و لەنێوبردنی ٢١ی پەهباد و مووشەکی ئەم گرووپە لەلایەن كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریکا و بەریتانیاوە کرد.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، سەنتکام ڕایگەیاند کە ١٨ پەهبادی هێرشبەری درووستکراوی ڕێژیمی ئێران، دوو مووشەکی کرووزی دژە کەشتی و مووشەکێکی بالستیک کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە بەرەو هێڵی کەشتیوانی باشووری دەریای سوور هاویژراون، بە هەوڵی كەشتی جەنگی دەریایی ئەمریکا و بەریتانیا، تێک شکاون.
سەنتکام ئەم هێرشەی بە ٢٦ـەمین هێرشی حووسییەکان بۆ سەر هێڵی کەشتیوانی بازرگانی لە ٢٨ی خەزەڵوەرەوە ناو برد.
ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە