لەهێرشێکی غافڵگیرانەی داعش ١١ سەرباز و فەرماندەى سوپاى عێراقی دەکوژرێن
پەیامی کورد ... لەهێرشێکی غافڵگیرانەی داعش ١١ سەرباز و فەرماندەى سوپاى عێراقی دەکوژرێن
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى سوپای عێراق لە عوزێمی پارێزگای دیالە و ١١ سەرباز و بەرپرسى ئەو هێزە کوژران و دەیانى دیکەیش بریندار بوون.
ناوەندە ئەمنییەکانى عێراق بڵاویان کردەوە کە تیرۆریستەکانى داعش تەم و مژ و ساردى وخراپى ئاو و هەوایان بە هەل زانیوە بۆ هێرشکەیان و هێزە عێراقییەکەیان غافڵگیر کردووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە