لەهێستان : ئاڵمانیا دەبێ هەزار و ٣٠٠ میلیارد دۆلار غەرامەمان پێ بدات
پەیامی کورد ... لەهێستان : ئاڵمانیا دەبێ هەزار و ٣٠٠ میلیارد دۆلار غەرامەمان پێ بدات
وەزیری دەرەوەی لەهێستان لیستەی هەموو داواکارییەکانی ووڵاتەکەی لە بەرامبەر ئاڵمانیا بۆ قەرەبووی زەرەر و زیانەکانی پەیوەندیدارە بە شەڕی جیهانی دووهەم بڵاو کردەوە .
لە یەکێک لە بەندەکانی ئەم لیستەیەدا هاتووە کە ئاڵمانیا دەبێ بۆ قەرەبووی زەرەر و زیانگەلی ماددی و مەعنەوی کە بە لەهێستان گەیشتووە ١.٣ ترێلیۆن دۆلار بە لەهێستانییەکان بدات .
لەهێستانییەکان هەروەها داواکاری گەڕانەوەی ئەو مۆڵک و ماڵانە بوون کە ئاڵمانیا لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٣٩ تاکوو ١٩٤٥ لەوانی دزیوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە