لەهێستان : مەترسی شەڕ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەکات
پەیامی کورد ... لەهێستان : مەترسی شەڕ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەکات .
وەزیری دەرەوەی لەهێستان دەڵێ ئەورووپا زیاتر لە هەموو کاتێک لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بە شەڕ نزیک بووەتەوە . زبیگنیۆ ڕائۆ ، لە ووتاری خۆیدا لە دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە ، لە سەر بابەتی داواکاری ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەست نەبوونی ئۆکراین بە ناتۆ وە ئاماژە و جەختی کردەوە لە هەفتەکانی ڕابردوودا تێڕوانینی ئاڵۆزی سەربازی و نیزامی لە ڕۆژئاوای ئەورووپا بە تووندی زیادی کردووە .
وەزیری دەرەوەی لەهێستان لە بەردەوامیدا بێ ئەوەی کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناوێک لە ڕووسیا بهێنێت کۆمەڵەیک لە تێکهەڵچوونەکانی لە ناوچەکەدا لە لیستەیەک ئاماژ پیکرد کە دەوترێ ، مۆسکۆ لەو دەرگیرییانەدا ڕۆڵی هەبووە . ڕائۆ کە ووڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپای لە ئەستۆدایە بە ئاماژەدان بە گرینگییە سەرەکییەکانی وەرشۆ لە دەورەی نوێدا ووتی : وا پێدەچێت کە مەترسی شەڕ لە ناوچەی OSCE لە ئێستادا لە هەر کاتێکی دیکە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بەدی دەکرێت .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە