لەهەولێر لە هەڵمەتی 'هەناسە' : 10 هەزار نەمام چێندرا
پەیامی کورد ... لەهەولێر لە هەڵمەتی 'هەناسە' : 10 هەزار نەمام چێندرا
ئەمڕۆ 23ی ئەم مانگە پڕۆژەی "هەناسە" بۆ چاندنی 47 هەزار نەمام لە هەولێر دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەم یشدا 10 هەزار نەمام چێندرا.
چاندنی نەمام بە سەرپەرشتی وەزارەتی کشت
وکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشت وکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مەهدی ئێکر وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری تورکیا بەشدارییان لە مەراسیمی چاندنی نەمام دا کرد.
بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی چاندنی نەمام لە هەولێر بە هاوکاری تورکیا و لە چوارچێوەی خەبات بۆ زیادکردنی ناوچەی نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە و لە قۆناغی یەکەمدا لە کۆی 47 هەزار نەمام، 10 هەزار نەمام چێنراون.
مەهدی ئێکەر هەروەها بە میدیاکانی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە لێرە برایەتیمان دەوێت. ئێمە دەمانەوێت پرسیارەکانمان چارەسەر بکەین. ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان چ لە بواری بازرگانی و چ لە بواری پیشەسازی و چ لە بواری کشتوکاڵدا پەرە پێبدەین. ئەم دارستانە کە لە هەولێر درووستی دەکەین، هێمای برایەتیمانە. ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم شتە”.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە