لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان پارتی وەك قەوارەیەکی سیاسی خۆی لە كۆمیسیۆن تۆمار دەكات

پەیامی کورد     ...   لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان پارتی وەك قەوارەیەکی سیاسی خۆی لە كۆمیسیۆن تۆمار دەكات

بڕیارە هەفتەی داھاتوو قەوارەكانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقەوە تۆمار بكرێن، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵێ: "لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكەدا، خۆمان تۆمار دەكەین".

ھاوار موحەمەد، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، رایگەیاند: "بەپێی بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی ٩ی ئەم مانگە تۆماركردنی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەست پێدەكات و، ئێمەیش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارمان داوە لە ماوەی یاساییدا خۆمان لە كۆمیسیۆن تۆمار بكەین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە