لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ کرواتیا بە فەرمی پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆ و شینگن ەوە دەکات
پەیامی کورد ... لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ کرواتیا بە فەرمی پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆ و شینگن ەوە دەکات
کرواتیا لە یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێ‌دا بۆ ئازادی هاتووچۆی نێوان ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆ و ناوچەی شینگنەوە کرد، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی کۆتایی دا بۆ ئەوەی ووڵاته‌كه پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆوە بکات.
12ی مانگی 7ی 2022، یەکێتی ئەورووپا لە میانی لووتکەی سه‌ركرده‌كانی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بڕیاریاندا رێگە بە کرواتیا بدەن تاکە دراوی ئەورووپی کە یۆرۆیە، لە ساڵی 2023ەوە له ووڵاته‌كه‌دا به‌كاربهێنێت.
ئەوە یەکەم جارە ووڵاتێکی ئەورووپی لە یەک ڕۆژدا پەیوەندی بە هەردوو ناوچەی یۆرۆ و ناوچەی شینگن بکات، كه ده‌بێته بناغه‌یه‌كی گرینگ بۆ کرواتیا کە لە ساڵی 2013ەوە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە.
کرواتیا به‌و هه‌نگاوه بوه بیستەمین ئەندامی ناوچەی یۆرۆ، یۆرۆش بو بە دراوی فەرمی ووڵاته‌كه، هەروەها بوە 27هەمین ئەندامی ناوچەی شینگن کە لە ساڵی 1985 بۆ ڕێگەدان بۆ ئەوەی رێگە بدرێت بە ئازادی هاتووچۆی ووڵاتانی واژووکار.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له‌مڕۆوه یۆرۆ ده‌بێته دراوی فه‌رمی له کرواتیا به‌ڵام بانکه‌كان له‌كاردا ده‌بن بۆ گۆڕینی دراوی کۆنای ووڵاتەكه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە