لەگەڵ فەرمانی قەدەغەکردنی چاندنی "تلیاک" لەلایەن تاڵیبان ەوە نرخەکەی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد
پەیامی کورد ... لەگەڵ فەرمانی قەدەغەکردنی چاندنی "تلیاک" لەلایەن تاڵیبان ەوە نرخەکەی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد
جێگری توێژەری پەیمانگای کادراس ڕایگەیاند : بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرهەمی جیهانی تلیاک ٧ هەزار و ٨٠٠ تەنە، لەو ڕێژەیەش شەش هەزار و ٢٠٠ تۆن (٨٠٪) لە ئەفغانستان بەرهەم دەهێنرێت.
دوای ئەفغانستان، ووڵاتانی میانمار و مەکسیک لە ڕیزەکانی داهاتووی بەرهەمهێنانی تریاکن.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی چاندنی تلیاک لەلایەن تاڵیبان ەوە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢، نرخەکەی بۆ ٢٠٠ دۆلار و سەرووتر بەرزبووەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە