لەیدی گاگا دەبێتە سەرۆکی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی
پەیامی کورد ... لەیدی گاگا دەبێتە سەرۆکی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی
کۆشکی سپی ئەندامانی لیژنەی "هونەر و زانستە مرۆییەکان"ی سەرۆکایەتی ئەمریکای ڕاگەیاند.
ئەندامانی ئەم لیژنەیە بریتین لە هونەرمەندان و پسپۆڕانی مۆزەخانە و مامۆستایانی زانکۆ و خێرخوازان کە وەک دەستەیەکی ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆ بایدن لە کاروباری ڕۆشنبیریدا کاردەکەن.
لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و براوەی خەڵاتی گرامی ، سەرۆکی ئەم گرووپە دەبێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە