لە ئاڵمانیا زیاتر لە یەک لەسەر ٣ی کۆمپانیاکان پلانیان هەیە هەلی کار کەم بکەنەوە
پەیامی کورد ... لە ئاڵمانیا زیاتر لە یەک لەسەر ٣ی کۆمپانیاکان پلانیان هەیە هەلی کار کەم بکەنەوە
کارمەندانی زیاتر لە یەک لەسەر ٣ی کۆمپانیاکانی ئاڵمانیا لەوانەیە مەترسی دەرکردنیان لەسەر بێت. ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن دامەزراوەی ئابووری ئاڵمانی (IW) ئەنجام دراوە، ئەمە دەردەخات.
بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی کە لە ماڵپەڕی IW بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئابووری ئاڵمانیا لە قەیرانێکی قووڵ دایە.
لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: "زیاتر لە یەک لەسەر ٣ی کۆمپانیاکان پلانیان هەیە ئەمساڵ کەمتر وەبەرهێنان بکەن بە بەراورد بە ساڵی 2024. نزیکەی لەسەدا 35ی کۆمپانیاکان پلانیان هەیە هەلی کار کەم بکەنەوە."
پێشتر ڕۆژنامەی "هاندڵسبلات"ی ئاڵمانی بڵاویکردەوە، ئەو باجانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە، تا ساڵی ٢٠٢٨ ٢٩٠ ملیار یۆرۆ بۆ ئاڵمانیا تێدەچێت.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە