لە ئۆکراین هێرش کرایە سەر کۆنسووڵخانەی کۆماری ئازەربایجان

پەیامی کورد    ...   لە ئۆکراین هێرش کرایە سەر کۆنسووڵخانەی کۆماری ئازەربایجان  

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئازەربایجان هەواڵ لە هێرش کردن بۆ سەر کۆنسووڵگەری ئەم ووڵاتە دەدات لە خارکێف لە ئۆکراین 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئازەربایجان ئەمڕۆ شەممە لە هاوێشتنی چەندین گووڵلە بۆ سەر بینایەی کۆنسوولگەری ئەم ووڵاتە لە خارکێف ی ئۆکراین هەواڵیدا .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو نیکەی کاتژمێر ٢:٣٠ سەرلەبەیانی ، بینای کۆنسووڵگەری ئازەربایجان لە شاری خارکێف کەوتە بەر چەندین گووللە لە چەکی گەرمەوە. ٦ گووللە بە درگا و پەنجەرەکانی بینای شلیک کرا . بە هۆی ئەوەی کە لەم کاتەدا هیچ کەسیک لە ناو بینایەکەدا نەبووە ، زەرەر بەر کەس نەکەوتووە . کامێراکانی بیناکە بوونی دوو هێرشبەریان تۆمار کردووە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە