لە ئێستادا هیچ دامەزراندێک لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکراوە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمهرگهی راگهیاند: لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوە.
وەزیرى پێشمەرگە ئاماژەى بەوەشکردوە، وەکوو هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە.
وەزیری پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرەو لەوێی هاووڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە و دەڵێت، ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی رایگەیاند.
وەزیری پێشمەرگه ئەوەشى خستەڕوو، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستهمی بایۆمەتری حکوومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستهمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فەرمی یەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە