لە ئەمریکا، باڵادەستی گەورەی ڕووسیایان لە کەڵکوەرگرتنی ناوچەی جەمسەری باکوور ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... لە ئەمریکا، باڵادەستی گەورەی ڕووسیایان لە کەڵکوەرگرتنی ناوچەی جەمسەری باکوور ڕاگەیاند
ئێریک لۆسک، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای زانیاری و شیکاری سترایدەر ئینتێلێجێنس " Strider Intelligence " ، ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ڕووسیا دە ساڵ یان زیاتر لە پێش ئەمریکاوە بێت لە گەڕان و شیکاری کردن ناوچەی جەمسەری باکوور.
بەگوێرەی هەواڵێکی سپۆتنیک ئەم هەواڵە لەلایەن ئێن بی سی نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە.
کۆمپانیای Strider Intelligence کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئەمریکییە و داتای سەرچاوە کراوە سەبارەت بە چین شی دەکاتەوە . کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا نووسیویەتی ، ڕووسیا هاوکارییەکانی لەگەڵ چین لەسەر شیکاری کردنی جەمسەری باکوور زیادکردووە ، کە دەکرێت کاریگەری گرینگی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هەبێت. زانیارییەکانی کۆمپانیاکە ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و چین لە زنجیرەیەک پڕۆژەی جەمسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی دوور، بەتایبەتی لە بوارەکانی گازی شل و کانگا و ژێرخانی ئابووریدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ئێریک لۆسک ووتی، "پێدەچێت گرینگی جەمسەری باکوور بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام دابەزی بێت ... ڕەنگە ڕووسیا دە ساڵ یان زیاتر لە پێش ئەمریکاوە بێت (لە گەڕان بەدوای جەمسەری باکووردا). ڕەنگە ئێمە تەنها." یەک کەشتی سەهۆڵشکێنی کارایان هەبێت کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا درووستکرابێت:
پێشتر ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە بەلەمێکی بەهێزی سەهۆڵشکێن سوودێکی گەورەی کێبڕکێیە بۆ ڕووسیا لە جیهاندا. به ووته ی ناوبراو، ئەمە دەڕفه تی گه وره بۆ گەشەپێدانی بواری لۆجستیک، پیشه سازی، درووستکردنی هەلی نوێ، گەشەپێدانی هەمه لایەنەی شار و شارۆچکەکانی جەمسەر و جێبه جێکردنی پڕۆژەی جیهانی ڕاستەقینە و هاریکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەموو ئەو ووڵاتانه درڕەخسێنێت که دەیانەوێت لەگەڵ ڕووسیادا کارلێک بکه ن .هاوکارییەکی لەو شێوەیە هاتووە.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە