لە بڕیارێکی گرینگی هاوپەیمانان و بە ڕاوێژی وەزیری پێشمەرگە مووچەی لیوا هاوبەشەکان ئەم گۆڕانگارییەی بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... لە بڕیارێکی گرینگی هاوپەیمانان و بە ڕاوێژی وەزیری پێشمەرگە مووچەی لیوا هاوبەشەکان ئەم گۆڕانگارییەی بەسەردا دێت .
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند ، به‌بڕیارى هاوپه‌یمانان و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان، به‌بێ لێبڕین ده‌بێت و پڕۆسه‌ی چاكسازیش به‌رده‌وامی ده‌بێت .
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره دوای رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌ل و میلاكاتی پێشمه‌رگه دراوه، راشیده‌گه‌ێنین پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش بۆ فراوانتركردنی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت و تیمی بایۆمه‌تری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ژمێریاری یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ ئاماده‌ی بوون، داواكرا لیست و ژماره‌ی هێزه‌كان ئاماده‌بكرێت و بخرێته ژێر پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری و دواتر بدرێت به‌هاوپه‌یمانان.
دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا ئه‌و بڕه هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دابینده‌كرا راسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند ، له‌رێگه‌ی ژماره حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ، بڕی هاوكارییه‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ ده‌ستكاریكردن ده‌درێت به‌لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە