لە بەرلین ی پایتەختی ئالمانیا لێکۆڵینەوە لە رەهەندە داراییەکانی رێکخراوی داعش دەکرێت 

پەیامی کورد       ...    لە بەرلین ی پایتەختی ئالمانیا لێکۆڵینەوە لە رەهەندە داراییەکانی رێکخراوی داعش دەکرێت 

رۆژی ١٣/٤/٢٠٢٢ لە بەرلینی پایتەختی ئاڵمانیا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رەهەندە داراییەکانی رێکخراوی داعش. 

لە کۆبوونەوەکەدا کریستن ریتسچیر سەرۆکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)، نوێنەری تیمی هەماهەنگی کاری نیشتمانی لەگەڵ تیمی یونیتاد (NCC) و جێگری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن.

دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی عێراق و سووریادا گرت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی "داعش"، سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە (٢١٩٩)ی دەرکرد بۆ رێگا گرتن لە تەمویلی دارایی داعش و بەرەی نوسرە لە عێراق و سووریا.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی هەنگاوەکانی داعش بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی وتی: تیرۆریستانی داعش سوودیان لە لاوازی سیستمی بانکی و دارایی عێراق وەرگرت بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی بە هاوکاری ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە لە دەرەوە پارەیان بۆ دەهات، بە رێگای جیاوازەوە زۆر جار لە عێراق دەنێردرایە دەرەوە دواتر دووبارە بە شێوازی جۆراوجۆر دەگەڕێندرایەوە ناوچەکانی ژێڕ دەستی داعش لە عێراق بەر لە رزگارکردنی ئەو ناوچانە.

سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی داعشیش ووتی:  داعش بەشێوازی جیاجیا داهاتی دەست دەکەوت لەوانە: به‌قاچاخبردن و فرۆشتنی نه‌وت، شوێنەوار، سه‌پاندنی باج و گومرگ به‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئازادکردنی دیل بە پارە، سەرچاوەی داھاتی ناوخۆیی ئەو شوێنانەی لەژێر دەستی بوون و دەستبەسەرداگرتنی بانکەکان، بەڵام دوای نەمانی دەسەڵاتی بەسەر شارەکاندا هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پاره‌یان بۆ ده‌هێنایه‌ ناوه‌وه‌.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە