لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دا لانیکەم ٤٠ سەربازی ئەفغان کوژران

پەیامی کورد      ...     لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دا لانیکەم ٤٠ سەربازی ئەفغان کوژران

ئیدارەی تەندرووستی گشتی غەزنی ڕایگەیاند لە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلیک لە پارێزگای غەزنی لە ناوەندی ئەفغانستا لانیکەم ٤٠ سەربازی ئەفغان کوژران و ٢٤ کەسی دیکەش بریندار بوون . بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵی سی ئێن ئێن ، هێرشبەرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی کە بۆمبڕێژکراو بوو لە بەرامبەر بنکەی ئەمنییەتی دا تەقاندەوە

بە پێێ بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ، هێرشبەرەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو بنکەکە ، لەگەل هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەوڕوو دەبێتەوە 

هێشتا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە 

بەرپرسانی خۆجەیی بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەم تەقینەوەیە هێزەکانی بەرگری شارستانی ، یەکێک لە شاخەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانی کردووەتە ئامانج 

ئەوان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە زەرەر و زیانی گەیاندووەتە شوێنێ نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل لە دەورووبەری شوێنەکە و دەتوانێ ئاماری کوژراوەکان لە نێوان کەسانی ناسەربازیدا ش بوونی هەبێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە