لە دادگایەکى ئەورووپا لەوانەەیە کۆمەڵکوژى ئیزیدییەکان بە جینۆساید بناسرێندرێت
بۆ یەکەم جار و تەها جومەیل ـى ئەندامێکی عێراقیی گرووپى تیرۆریستى داعش لە دادگەییەکی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەسەر پرسى بەجینۆسایدکردنى ئیزیدییەکان دادگایی دەکرێت!
تۆمەتەکەى تەها جومەیل، بەکۆیلەکردنى دایک و کچێکی ئێزدییە لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى و بە ئەشکەنجەش کچە پێنج ساڵەکەى کوشتووە. ئەگەر دادگەی فرانکفۆرت تەها جومەیل بە تاوانبار بزانێت، دەبێتە یەکەم دادگایی لەسەر بە جینۆسایدناساندنى ئێزدییەکان.
لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵکوژى ئیزیدییەکان وەک "تاوانی نزیک لە ئاستی جینۆساید" ناسێنراوە.
ماوەیەکیش لەمەوبەر لە دادگەیەکی جیاواز لە شاری میونشنی ئەڵمانیا جێنیفەر فێنیچ ـى هاوسەرى ئەم تیرۆریستەى داعش بەوە تاوانبار کرا هیچ هەنگاوێکی بۆ رێگریکردن لە مردنی ئەو کچۆڵە پێ،ج ساڵانەیە نەناوە، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری ئەو کارەی هاوژینەکەی بووە و بە بەرچاویەوە روویداوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە