لە دانیشتنەکەی دوێنێ نێوان سەدر و کازمی سەدر پەیامێکی گرینگ بە کازمی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... لە دانیشتنەکەی دوێنێ نێوان سەدر و کازمی سەدر پەیامێکی گرینگ بە کازمی ڕادەگەێنێت
لهكۆبوونهوهى دوێنێى نێوان موقتهدا سهدرو موستهفا كازمی دا، كازمى دواى ئهوهى ئەو لایەنانەى ئاشكرا كردوه كه پشتیوانی دووباره هەڵبژاردنەوەی دهكهن، سهدر پهیامێكى پێی ڕاگهیاندووه و ووتوویهتى:"تائێستا دۆخهكه ڕوون نییه، بهڵام ئهگهرى ئهوه ههیه ڕێگهى ئۆپۆزسیۆن بوون بگرینهبهر".
دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێى نێوان موستەفا کازمی و موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لەحهنانه، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ووردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرادهكات و ڕایدهگهینێت، پەیوەست بوە بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە، کازمی لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا ئەو لایەنانەی بۆ موقتەدا سەدر ئاشکراکردوە کە پشتیوانی دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن ئەوەوە دەکەن، ئەوانیش بریتین لە ئێرانو ووڵاتانی جیهانی و پارتیو هاوپەیمانی سیادەی لایەنە سوننەکان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، موستەفا کازمی بەسەدری وتوه، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شدا پشتیوانیی هەیە، هەربۆیە داوای لەموقتەدا سەدر کردوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکە کاندیدی بکات.
ئەوەش هاتووە، سەدر بە کازمی ڕاگەیاندوە کە ئەو لە ناو ئەوکەسانەدایە کە بۆ پۆستەکە دەپاڵێورێت، بەڵام پێی ڕاگەیاندووە، بابەتەکە تەنها لەدەستی کوتلەی سەدردا نییە، بەتایبەت کە هێشتا دۆخەکە ڕوون نییە و گریمانه دەکرێت بیر لە ڕۆیشتن بەرەو ئۆپۆزسیۆن بوون بکەنەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە