لە داواکارییەکدا داوا کراوە سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووڵامی چه‌ند پرسێكی تایبەت به كوردستان بداته‌وه
پەیامی کورد ... لە داواکارییەکدا داوا کراوە سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووڵامی چه‌ند پرسێكی تایبەت به كوردستان بداته‌وه
چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مریكا چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داواش كراوه ئه‌و پرسیارانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ووڵام بدرێنه‌وه. .
به‌پێی به‌دواداچوونگەلی تایبەت چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مریكی چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردووه كه تایبه‌ته به سیاسه‌تی خۆیانه‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له داواكارییه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه بكرێت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به عێراق، سێ سیناتۆره‌كه بریتین لە مایکڵ واڵتز، کێڤن هێرن و جۆوی ویلسۆن. ئەو سیناتۆرە ئەمەریکییانەی کە ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆمارییەکان و لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانن، لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا چەند پرسیارێکیان ئاراستە کردووە.
به‌پێی زانیارییەکان ، چوار مانگ جارێك لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه ئاماده ده‌كات و دواتر ئاراسته‌ی لایه‌نی جێبه‌جێكاری حكوومه‌تی دەکات کە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)یە. ئێستا قه‌یرانی وزه له جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رێمی كوردستانیش كه به‌شێكه له نه‌خشه‌ی ووزه‌ی جیهان باس و خواستی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌و بارەیە‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفتی هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ووزه‌ی كوردستان بۆ بازاڕی جیهان گرینگه، بۆیه له‌و نووسراوه‌ی ئه‌و سێ سیناتۆره‌دا کە داوا له بایدن كراوه وه‌ڵامیان بداته‌وه، یه‌كێك له خاڵەكان ئه‌وه‌یه كه "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چۆن وەبەرهێنانەکانی بواری وزە لە هەرێمی کوردستان دەپارێزێت کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن؟ هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چۆن دڵنیا دەبێتەوە لەوەی حکوومەتی عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت؟"
به‌پێی زانیارییەکان ئه‌م دوو پرسیاره وه‌ك پاكێجێك ئاماده كراون له كۆی گشتی ئه‌و گرفتانه‌ی له عێراق هەن و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كراون.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە : ''ئه‌وه بابه‌تێكی ناوخۆیی ئه‌مریكایه و زۆر په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی ئێمه كۆمێنتی له‌سه‌ر بده‌ین، به‌ڵام پشتیوانی هه‌ر پرۆژه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه بیانه‌وێت هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌یه و دواجار چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ده‌هێننە به‌رهه‌م.''
به‌پێی هه‌مان زانیاری، له‌و نامه‌یەی کە بۆ جۆ بایدن چووه پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه كراوه كه ئه‌مریكا چۆن دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كه چۆن عێراق پشتیوانی له هه‌موو هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات، ئاواش پشتیوانی لە پیشمه‌رگه بكات وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، هەروەها چۆن دڵنیا دەبێتەوە کە حکوومەتی عێراق پاڵپشتی دارایی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان ڕادەگرێت؟
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییانە وادەیەکیان بۆ ئیدارەی بایدن داناوە بۆ ووڵامدانەوەی پرسیارەکان و دەڵێن "تا ڕۆژی هەینی ٢٤ـی شوبات کاتژمێر ٥ی ئێوارە، چاوەڕێی وەڵامی ئێوە دەبین".
د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردی له په‌رله‌مانی كوردستان، ووتی: ئه‌وە زۆر گرنگه و مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوردستان حساباتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ڕاسته ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و پرسیارانه ده‌ورووژێنرێت و كوردستان له دوای 2005 پەیوه‌ندییه‌كی زۆر باشی درووست كردووه له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و له ڕووی لۆبیشه‌وه ئه‌م سیناتۆرانه و ئه‌وانه‌ی پێشووتریش كه خانه‌نشین بوون توانیویانە ئه‌و لۆبییه بۆ كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده لۆبییه‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی ئه‌مریكا بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی له‌دژی كوردستان ده‌ریان ده‌كات، ئه‌و لۆبییانه یان ئه‌و په‌یوه‌ندییانەی كوردستان هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كۆنگریس و هه‌ندێك له سیناتۆره‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ری درووست بكەن بۆ ڕاگرتنی ئه‌وەی له‌دژی كوردستان ده‌کرێت، یان به لانی كه‌م ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌ربڕێت بۆ كوردستان له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی.
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا وه‌ك برێت ماكگۆرك كه دێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كات زۆر به‌لایه‌وه گرینگه ئارامی سیاسی له كوردستان هه‌بێت و ته‌بایی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت، چوونكه جگه له ئارامی سیاسی بابه‌تی ووزه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وا ده‌كات ئه‌مریكا حساباتی تایبه‌ت بكات بۆ كوردستان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. نه‌خشه‌ی كوردستان كه دراوسێیه له‌گەڵ سووریا و توركیا فاكته‌رێکی گرینگه و له ڕووی ئه‌زموونی ئیدارییشه‌وه كوردستان تاكه ناوچه‌یه له عێراق كه ئارامی سیاسی تێدایه و جێگای متمانه‌یه و وه‌ك كوردستان توانیومانه ببینه جێگا متمانه‌ی ئه‌مریكا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری ئەمریکا بایدن به‌رپرسی یه‌كه‌می سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتەکەیەتی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه له دارشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م پرۆژه‌یه، یان ئه‌م پرسیارانه داوا ده‌كەن كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به كوردستان زیاتر پراكتیكی بێت نه‌ك قسه‌كردن، به مانایه‌كی دیكه ئه‌مریكا هه‌وڵەکانی چڕ بكاته‌وه پێشمه‌رگه یه‌ك بخاته‌وه و گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مه فشاره كۆنگرێس له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ده‌كات كه هه‌نگاوی پراكتیكی بنرێت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە