لە دوو تێکهەڵچوونی چەکداری دا لە بۆکان ٧ ئەندامی وەزارەتی هەواڵگری و سوپای پاسداران کوژران
پەیامی کورد ... لە دوو تێکهەڵچوونی چەکداری دا لە بۆکان ٧ ئەندامی وەزارەتی هەواڵگری و سوپای پاسداران کوژران
بە هۆی دوو تێکهەڵچوونی چەکداری لە جاددەی نێوان بۆکان مەهاباد کە هاتە ئاراوە و ٧ کەس لە دوو لایەنی شەڕەکە کوژران
بەپێ ڕاپۆرتێک لە یەکێک لە هەواڵنێرانمان کاتژمێر ١١ی شەوی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرامبەر بە (١٩ی مەی ٢٠٢١)، لە جاددەی بۆکان بۆ مەهاباد و لە نزیک گوندی “قەرەبڵاغ” تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت هاتووەتە ئاراوە.
لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ٣ ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری کوژراون. نیوکاتژمێر دوای ئەو تێکهەڵچوونە و لە شوێنێکی نزیک ئەو گوندە، هێزەکانی سوپای پاسداران دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.
لە تێکهەڵچوونی دووهەم دا سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە کوژراون و یەکێکیان دوای ئەوەی بریندار بووە بە دیل گیراوە. هەروەها ئەفسەرێکی خەڵکی میاندواو و ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران کوژراون.
هەروەها بەرپرسانی حزبی دیموکراتی کوردستان لە بارەی پێکدادانی پێشمەرگەکانیان لەگەڵ هێزەکانی ئێران لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە، دواتر زانیاری بڵاودەکەنەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە