لە دیاربەکر و ڕۆحای باکووری کوردستان ١٤ کەس دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... لە دیاربەکر و ڕۆحای باکووری کوردستان ١٤ کەس دەستبەسەر کران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە باکووری کوردستان لە شارەکانی ڕۆحا و دیاربەکر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و لەو هێرشەدا ١٤ کەسیان دەست بەسەر کرد .
لە دەرئەنجامی ئەم هێرشەدا هێزە ئەمنییەکان لە دیاربەکر ٨ کەس و لە ڕۆحا ش ٦ کەس یان دەست بەسەر کردووە .
ئەوەی کە دەوترێ ئەم ئۆپراسیۆنە بە بۆنەی ڕێوڕەسمی ٤٣ یەمین ی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی کریکارانی کوردستان " پەکەکە " و ئەو دوو ڕۆژە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان و تورکیا هاووڵاتیان بە ئەندامبوونیان لەم ڕێکخراوەدا تاوانبار و تۆمەتبار کراون بە ئامادەکاری چالاکی و خۆپیشاندان بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە