لە دەرئەنجامی تێکهەڵچوونی چەکداری لە نزیک پارێزگای سنە ٤ ئەندامی پەکەکە شەهید کران
پەیامی کورد ... لە دەرئەنجامی تێکهەڵچوونی چەکداری لە نزیک پارێزگای سنە ٤ ئەندامی پەکەکە شەهید کران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تێکهەڵچوونێکی قورس ی چەکداری لە سەوڵئاوای سەر بە شاری مەریوان هاتە ئاراوە . ەل دەرئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونە چەکدارانەیەدا کە چەند کاتژمیر پێش ئێستا لە بەرزاییەکانی سەوڵئاوا لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و پەکەکە هاتە ئاراوە لانیکەم جوار ئەندامی ئەم حێزبە شەهید کران .
بە پێی ئەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی کە ڕاگەیندراون کاتژمێر ٣ی دوێنێ سێشەممە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی قورس لە نیوان هیزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران و پەکەکە هاتە ئاراوە و لانیکەم ٤ ئەندامی ئەم حێزبە شەهید کراون .
یەکێک لە گەریلاکانی ژن لە حاڵێکدا کە بە برینداری بەدیل گیراوە و سەرەڕای قورسی برینەکانی لە دوای گواستنەوەی بۆ نزیکی گوندی سوورەتوو بە بێ چاودێری پزیشکی و پاراستنی مافی بەندکراو لە دژمنکاری چەکدارانەی ناوخۆیی لە لایەن کەسی تایبەت فەرماندەی سوپای سەوڵئاوا گووللە ڕێژ کراوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە