لە دەڤەری نەوسوو و مەریوان کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد     ...     لە دەڤەری نەوسوو و مەریوان کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر ڕادەگەێندرێت

 بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان، دوێنێ سێشەممە ٧ی سێپتەمبەر، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی گوندی شوانکارەی جوانڕۆ بە ناوی "حسێن سەلکانی" تەمەن ۵۱ ساڵ لەکاتی کۆڵکردن لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو لە ناحیەی سەر و ڕوومەت زۆر خراپ پێکراوە و کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان ڕاگوێزراوە به علت جراحات وارده از بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکەی سەرچاوە خۆجەییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سێپتەمبەر ، هێزەکانی سەر سنوور لە بەرزاییەکانی مەریوان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "سیروان گوزاری" خەڵکی گوندی "جەژنی ئاباد" ی مەریوان که بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کراوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە