لە ساڵی ٢٠٢٣دا کام شارەکانی جیهان بۆ کۆچبەری بەناوبانگ بوون؟

پەیامی کورد   ...  لە ساڵی ٢٠٢٣دا کام شارەکانی جیهان بۆ کۆچبەری بەناوبانگ بوون؟

لە ئینفوگرافیکێکی سەرنجڕاکێش دا کە بە بەکارهێنانی داتای گەڕانی 12 مانگ لە گووگڵ بەرهەم هێندراوە، ناوی ئەو شارە بەناوبانگانەی کە خەڵکی هەر ووڵاتێک ئارەزووی کۆچکردنیان بۆیان هەیە، ناوی ئەو ووڵاتانە گۆڕدراوە.

گەڕان بەدوای "کۆچ بۆ دوبەی" لە سەرووی لیستەکەدایە لە ٦٠ ووڵاتدا، لەوانە بەریتانیا، ئەمریکا و ئۆسترالیا.

شاری مەیامی کە شاری فلۆریدای کەنار دەریایە، پلەی دووەمی بەدەستهێنا و بەناوبانگترین شوێنی 12 ووڵات بوو، لەنێویاندا یوونان و ئەرژەنتین.

پاریس پایتەختی فەڕەنسا لە پلەی سێیەم دایە و ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات دانیشتوانی ١٠ ووڵات لەوانە ماداگاسکار و سێنێگال ئارەزووی کۆچکردنیان بۆ پاریس هەیە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە