لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشگرتن بە زەرەرو زیانەکانی هاتنی لافاو دەکرێت
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بە ھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی باران بارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سرووشتی بەھانای ھاووڵاتیانەوە بچن و کارەساتە سرووشتییەکان نەبنە ھۆی رووداوی نەخوازراو.
هەروەها قائیمقامیەتی باسی لەوەشکردووە، کە وەک ھەنگاوی یەکەم تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە درووست بوونی لافاودا و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەڵسەنگاندن و پێداچونەوە بۆ ئەو شوێن و گەڕەکانەی سلێمانی دەکرێت کە لەساڵانی رابردوودا بەھۆی دروست بوونی لافاو زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەرێگەی گرتنەبەری چەند ھەنگاوێکی پێویست و پێشوەخت بۆ رێگری کردن لە دروست بوونی لافاو زیان گەیاندن بە ھاووڵاتیان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە