لە سنووری چیای قەرەچووخ سەردانی خاڵەکانی پێشمەرگە کرا

پەیامی کورد   ...   لە سنووری چیای قەرەچووخ سەردانی خاڵەکانی پێشمەرگە کرا

شەممە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەریق سیھاد بارزانی سەردانی خاڵەکانی پێشمەرگە لە سنووری چیای قەرەچووخ کرد.

شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھەریەک لە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەرپرسی جمووجۆڵی سەربازی وەزارەت، سەردانی بارەگای لیوای(١٤)ی پیادەی سەر بە فیرقەی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووخ کرد و لەلایەن فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە