لە سووریا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا

پەیامی کورد   ...  لە سووریا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا 

لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری هێسیچای، لە قەزای مالیکیە، کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەردایە، بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا. لە هێرشەکەدا زیانی ماددی کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ناوچەی مالیکیە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق و بنکەی ئەمریکی بە ناوی ڕۆبەریا لەوێیە. نەزانرا ئەو چەکە سەر بە کێیە کە هێرشی کردە سەر ئەو بنکەیە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە