لە سەرووبەری شەڕی جیهانی سێهەمین
پەیامی کورد ... لە سەرووبەری شەڕی جیهانی سێهەمین
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : جۆ بایدن بە سستی و لاوازی و ناکارئامەیی ، ئێمەی لە سەرووبەری شەڕی جیهانی سێهەم داناوە و ئەگەر کەسێک نازانێت " دەبێ بڵێم " ئێمە لە سەروووبەری شەڕی جیهانی سێهەمین و وەکوو سەرۆککۆماری داهاتوو ، من ئاشتی لە ڕێگای هێز ەوە دەگەڕێنمەوە ، ئاشتی لە ڕێگای هێز ، شتێک کە هیچ کات ڕووی نەداوە .
ئەگەر من سەرۆککۆمار بام ، شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ، لە ئۆکراین ڕووی نەدەدا ، ئەگەریشی سفر بوو ... و بە بڕوای من تەنانەت ئێستا سەرەڕای گیان لە دەستدانی خەڵکێکی زۆر و وێرانکاری بەشێکی زۆر لەو ووڵاتە ، من لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ووتووێژم لە سەر ڕێکەوتنی ئاشتی ئەنجام دەدا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە