لە سەر ئەم کارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە پەلە دەکرێت و سەبارەت بە درەنگ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش ھۆشداری دەدرێت
پەیامی کورد ... لە سەر ئەم کارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە پەلە دەکرێت و سەبارەت بە درەنگ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش ھۆشداری دەدرێت
په‌له ده‌كرێت له دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌شی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق وورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته ڕوو.
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان زۆر خراپ بووه، ناوه به ناوه ته‌قینه‌وه و كرده‌وەی خۆكوژی له‌و ناوچانه دەکرێت، گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كراوه و به سه‌دان ماڵی كورد چۆڵ كراوه و ته‌عریب زیاتر بووه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین داعش چالاكانه هاوشێوه‌ی 2014 په‌لاماری سوپای عێراقی دا و له ئاكامدا كوژرا و برینداری زۆر هه‌بوو، جیا لەوەی دڵەڕاوكێیه‌كی زۆر لای خه‌ڵكی ئەو ناوچانه‌وه پەیدا بووه، گرووپه نایاساییه‌كان ناوه به ناوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێریش ده‌كه‌ن و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌نه ئامانج، ڕووداوه‌كانی تا ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چوون و نیگه‌رانیی قووڵیان لەو بارەیە‌وه هەیە، هه‌ربۆیه به پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستپێشخه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به لێکگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیار درا به دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش له هێزی پێشمه‌رگه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
ڕۆڵی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی گرینگ و یه‌كلا كه‌ره‌وه بوو له‌وه‌ی کە ناكرێت ئه‌و ناوچانه به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه، ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش وانه‌یه‌كی گرینگ بوو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه دواجار بەهۆی نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌وە له‌و ناوچانه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م خۆیان ده‌بن. لیوا عه‌بدۆلخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ڕایگەیاند : "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی كه له‌پێش هه‌ڵبژاردن دراون و له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن دوا خرابوون، زۆربه‌یان كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه کە بریتین لە؛ یه‌كه‌م، دروستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان، دووه‌م، هاوكاری و پشتیوانی سه‌ربازی و، سێیه‌م، سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر درا.''
وتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان زۆر له حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش به‌په‌رۆشترن بۆ ئه‌وه‌ی پێشمەرگە بگەڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه و پشتیوانیی ئه‌و دوو لیوایه ده‌كه‌ن و به‌په‌رۆشن بۆ كۆتا ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتن، چوونكه مه‌ترسی داعش له‌و سنووره زۆره، ئه‌وه بۆ ئه‌وان و كوردستانیش مه‌ترسیداره و بڕیاریان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی ئه‌و دوو لیوایە بكه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ناتۆ و هاوپه‌یمانانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پشتیوانیی ئه‌و دوو لیوایه".
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ پشتیوانی و دابینكردنی پێداویستی بۆ ئه‌و دوو لیوایه و ئێستا هه‌ندێك وورده‌كاری هونه‌ری ماوه، ئه‌و ورده‌كارییانه ته‌واو بێت، ده‌ست ده‌كرێت به ناردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ شوێنی مه‌به‌ست كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یانە له سحێلاوه بۆ خانه‌قین، ئه‌مه‌ش به هاوبه‌شیی هێزه‌كانی عێراق ده‌بێت.''
ده‌شڵێت: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانان و ناتۆ، ده‌یانه‌وێت بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێت و له كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه بڕیاری پشتیوانی‌یان بۆ دراوه".
جیا له ئه‌ركی خۆیان، هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و خاوه‌ن پره‌نسیب و زانستی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كەدا بوونه‌ته جێگای باوه‌ڕی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی شەڕ و تاكیتكی شه‌ڕ و پاراستنی ناوچه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار درا، پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
هەر لەم بارەیەوە، لیوا عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕایگەیاند : "ڕێكکه‌وتن كراوه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه و ئێستا له قۆناغی پێكهێنانن و دوای ئه‌و قۆناغه ده‌ست به ڕاهێنان و پڕچه‌كردنیان ده‌كرێت و شوێن و جێگاشیان دیاری كراوه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌چنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه و قۆناغه‌كانی پێش چوونه‌وه‌یان ئه‌مه‌یه: لە پێشدا فه‌رمانی سه‌ربازییان بۆ ده‌رچێت و، دواتر ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك كاتی ده‌وێت ".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پڕچه‌کكردنی دوو لیواكه لەلایەن ئه‌مریكاوە ده‌كرێت و یه‌كێك له پرۆژه گرنگه‌كانی ناوچه‌كەیە و ئه‌مریكا و عێراق و هاوپه‌یمانانیشی دڵخۆش كردووه، بۆیه ئه‌وان هه‌ریه‌كه له چه‌ك و ئۆتۆمبێل و پشتیوانیی سه‌ربازی دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و دوو لیوایه و بڕیاره له كاتێكی نزیكدا بۆیان دابین بكرێت و له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵیدان.''
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێی وایه ئامانج له‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه كه به یه‌كه‌وه كار بكرێت بۆ نه‌هێشتنی داعش له‌و ناوچانه‌ی كه بوونه‌ته جێگای مه‌ترسی و به‌هێز بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه به‌شێكه له ئۆپراسیۆنێکی گه‌وره‌تر كه له داهاتوودا ده‌كرێت.
پێشتریش سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ووتی: ''پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌نیا چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی كه‌می ماوه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بن و پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ڕابگه‌یه‌ندرێت.''
ووتیشی: به پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زۆرێك له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن كه ده‌توانرێت ڕۆژانه له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو لیوایه‌وه چاودێریی ئه‌و ناوچانه بكرێت، چوونكه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژانه داعش له‌و ناوچانه ته‌ڕاتێن ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له چیای قه‌ره‌چۆغ و به چاوی ئاسایی ده‌بینرێن.''
جگه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ڕۆژانه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیش ده‌كه‌نه ئامانج و ڕێڤینگ هرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی درەنگ پێكھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ھۆشداری دەدات و پێی وایە دۆخەكە مەترسیدارە و، بە دوو لیواش ناتوانرێت ئەو ناوچانە بەتەواوی كۆنترۆڵ بكرێن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە