لە سەر بابەتێکی گرینگ بەغدا ڕێگری لە هەرێمی کوردستان دەکات کە زەرەر و زیانێکی زۆری هەیە
پەیامی کورد ... لە سەر بابەتێکی گرینگ بەغدا ڕێگری لە هەرێمی کوردستان دەکات کە زەرەر و زیانێکی زۆری هەیە
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاو ئاشكرایدهكات، بهغدا لەڕێگەی دانانی خاڵی گومرکییەوە کێشە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان دروستدەکات، دهشڵێت:"ئێمهش لەھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
حسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە ه، "پێشتر ئەو خاڵە گومرکییانە ھەبوون، بەڵام دواتر لادرانو ئێستا لەھەموو ئەو دهروازانەی پارێزگاکانی ھەرێم بەپارێزگاکانی ناوەڕاستو باشووری عێراقەوە دەبەستنەوە خاڵی گومرکی دانراونو ڕێگریدەکەن لەھەناردەی بەرھەمی کشتوکاڵی ھەرێم".
باس لهوهشدهكات، "لەنێوان کشتوکاڵی ھەرێم و عێراقدا ھەماھەنگی ھەیەو ھەموو ھەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ لادانی ئەو قەدەغەیە، چوونکە زیانی بۆ جووتیارانو بازرگانان ھەیە".
به ووتهى سهرچاوهیهكیش لهههمان ئهو وهزارهتهى ههرێم، ئەو بەرھەمانەی لەدەرەوە ھاوردەی ھەرێم دەکرێنو لێرەوە دەچنە ناوچەکانی دیکەی عێراق، قەدەغەنەکراون، بەڵام دووبارە باجیان لێ وەردەگیرێت، ئەمە لەکاتێکدایە لەدەروازە سنوورییەکانی ھەرێم بەشێوەی فەرمی ھاوردەکراونو باجیان لێ وەرگیراوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە