لە سەر دۆخی نالەباری مەلا بەختیار و چەند کەسایەتییەکی دیکەی ژەهرخواردکراوی ناو یەکیتی داوای کووبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
سەرچاوەیەكی نزیك لەمەلا بەختیارەوە ڕایده‌گه‌ێنێت، لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن " الخالدیە " و بەرلین " ڤیڤانتێست " پشكنینی ورد‌و هەرە زانستی بۆ كراوەو هەردوو نەخۆشخانەكەش سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە بەبەڵگەی زانستی سەلمێنراو دەركەوتووە كە مەلا بەختیار بەژه‌هری " جیوە " دەردەدار كراوە، ده‌شڵێت:" لەگەڕانەوەیدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم ڕای گشتی و یەكیتی و دوای ئەوەش سكاڵا لەدادگای باڵای تاوانەکان تۆمارده‌كات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌مه‌لا به‌ختیار له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، "لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن " الخالدیە " و بەرلین " ڤیڤانتێست " پشكنینی وورد و هەرە زانستی بۆكراوە، هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بەبەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتوە كە مەلا بەختیار بەژه‌هری (جیوە) دەردەداركراوە".
باسى له‌وه‌شكردوه، "لەگەڕانەوەیدا مه‌لا به‌ختیار دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم ڕای گشتی و یەكیتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان و عێراق، هەروەها كونسوڵگەری و باڵیۆزخانەكان".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی كۆبوونەوەی بەڕێزان ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتی‌و مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە، دوای ئەوەش، سكاڵا لەدادگای باڵای تاوانەکان تۆماردەكات‌و تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی ڕۆژئاواش، هەروەها ڕێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێ‌ئاگادار دەكاتەوە".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنى ئه‌وكه‌سه‌ش كه ژه‌هرخواردى كردوه، سه‌رچاوه نزیكه‌كه له‌مه‌لا به‌ختیاره‌وه وتوویه‌تى:"پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەس ولایەنێك، تۆمەتبارناكات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاری و ژمارەیەك هەرە هاوڕێی نزیكی خۆیی و خانەوادەكەشی، ئاگاداركردوەتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگ‌و سێ مانگ نییە".
جەخت ده‌كاته‌وه، "دوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار‌و دوای كۆبوونەوە ڕەسمییەكان، ڕای گشتی و ناوەندە ڕەسمییەكانی دەرەوەو ناوەوە، بەئاخاوتنی فەرمی و نووسراو، ئاگاداردەكاتەوە".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە