لە سەر زەوین ەوە پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە
پەیامی کورد ... لە سەر زەوین ەوە پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە سەر زەوین ەوە پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پێویستی به بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نیه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكوو پێویستیان به هاوكاری فڕۆكه‌وانی ئه‌و هێزانه هه‌یه بۆ پارێزگاری له ئاسایشی ووڵات، دەشڵێت، "پێویسته پەیوەندی نێوان واشینتۆن و بەغدا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزتر بگۆڕین".
موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند، "ووڵاتەکەی به به‌رده‌وامی پێویستی بە پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه ئاسمانیه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌شاره‌گه‌كانی داعش، له‌سه‌ر زه‌ویش هێزه‌كانمان به‌و كاره هه‌ڵده‌سن".
ئەو هەروەها ووتی هیزی ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچە کوێستانییەکان لە پارێزگای کەرکووک جێبەجێ کردووە و هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراون کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش بەم هۆیەوە کۆژراون
موسته‌فا كازمی باسی لەوەشکردوە، "رێگه ناده‌ین عێراق ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق نابێته یه‌مه‌ن ێكی دیكه پێویسته ئه‌زمون له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە پەیوەندی نێوان واشنتن و بەغدا بگۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندی ئەمریکا و عێراق بنیاتنرێت لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی و رۆشنبیری و تەندرووستی و چەند بواری دیكه".
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه كازمی ووتوویەتی، لیژنه‌ی به‌رەنگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به خراپ مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌تۆمه‌تی گه‌ندڵی سزا دراون، ئه‌وه‌ش دوره له راستییه‌وه ئامانج لێی ناوزڕاندنی ئه‌و لیژنه‌یەیە، چەند لایه‌نێكیش هەن هەوڵدەدەن هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بنبڕكردن و نەهێشتنی گەندەڵی په‌كبخەن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە