لە سەر ووشەیەک یه‌كگرتووى ئیسلامى داواى لێبوردن له‌كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌كات
پەیامی کورد ... لە سەر ووشەیەک یه‌كگرتووى ئیسلامى داواى لێبوردن له‌كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌كات
سەبارەت بە به‌كارهێنانى ووشه‌ى "خیانه‌ت" یه‌كگرتووى ئیسلامى داواى لێبوردن له‌كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌كات‌و سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووش له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:"مەبەستمان برایانمان لەکۆمەڵی دادگەری نییە".
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، "سەبارەت بەبڕیاری دەست لە کارکشانەوەمان لەپەرلەمانی کوردستان، ئەوە بڕیارێکی سیاسی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو فراکسیۆنی یەکگرتوو بێ دواکەوتن جێبەجێی کرد بۆیە بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگیەك‌و نەشمان ویست کەس ئیحراج بێت".
ده‌شڵێت:"سەبارەت بە ووشەی (خیانەت) ئەوە بەرامبەر ئەوانە بەکارھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆ درێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی‌و گەندەڵکاران لەکاتێکدا دەنگدەر تەنھا بۆ چوارساڵ متمانەی بەخشیوە".
داواى لێبوردنیش له‌كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئەم ووشەیە بێگومان مەبەست لێی برایانمان لەکۆمەڵی دادگەری نییە، چوونکە ھەمیشە دژی ھەموو کارێکی ناشەرعی و نایاسایی بون‌و داوای لێبوردن دەکەین بۆ ھەر ھەڵە تێگەیشتنێك".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە