لە سەر پرسێک دوا ئاگاداری و مووڵەت بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... لە سەر پرسێک دوا ئاگاداری و مووڵەت بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگەێندرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێم هێزەكانی پێشمەرگە ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، كە ڤاكسین وەربگرن و دوا مووڵەتیش ٢٠ی ئەم مانگەیە و هەر پێشمەرگەیەك وەری نەگرێت ئیجرائات و ڕێکاری لەگەڵ دا دەكرێت.
لە ئاگاداری نامەیەكدا، بەڕێوبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگەك ئاگاداری سەرجەم بەڕیوبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەماوەی یەک رۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
وەك لە ڕاگەێندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، دوا مووڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢، لەو بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائات و ڕێکاری یاسایی یان لەگەڵ دەکرێت.
هەروەها ئاگاداری بەڕێوبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان دەکاتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کاروباری پزیشکی بکەن، تاوەکوو لە وەرگرتنی ڤاکسین ئاسانکارییان بۆ بکرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە