لە سەر پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... لە سەر پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکرێتەوە
ئەندامێك لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ جەختیكردەوە، بە شێوەیەكی فەرمی بەدەستیان نەگەیشتوە.
ماجیدە تەمیمی، ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لیژنەی دارایی بە شێوەیەكی فەرمی پرۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ی بەدەستنەگەیشتوە هەتا ئێستا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی بەرپرسیارە لە نرخی دراو و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەو دەسەڵاتەی نییە كە دەستێوەردان لەو بابەتەدا بكات.
سەبارەت بە بەهای دینار و دۆخی دارایی ووڵات ئەو پەرلەمانتارە ووتی "لیژنەی دارایی لە هەوڵی ئەوەدایە كاریگەرییەكانی گۆڕانی بەهای دینار لەسەر ئەو هاووڵاتیانە كەم بكاتەوە كە داهاتیان سنووردارە.
جەختیشیكردەوە، لیژنەكەیان هەوڵیداوە هاوكاری دارایی كۆمەڵایەتی لەرێگەی فۆرمی خۆراكەوە بەئەنجام بگەینن و لەوبارەیەوە رێكاری نوێ هەیە دوور لە رێكارە رۆتینییەكانی ئێستا، ئەو رێكارە نوێیەش بەرهەمی ناوخۆیی بەهاداردەكات و دەیپارێزێت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە