لە سەر چەند پرسێکی گرینگ شاندی پارتی و یەکیتی لە دەباشان کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... لە سەر چەند پرسێکی گرینگ شاندی پارتی و یەکیتی لە دەباشان کۆبوونەوە
شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان بەسەرۆکایەتى فازڵ میرانى گەیشتە دەباشان و لەگەڵ شاندی یەکێتى لەکۆبوونەوەدان.
کەمێک پێش ئێستا شاندی مەکتەبى سیاسى پارتى بەسەرۆکایەتى فازڵ میرانى گەیشتە شاری سلێمانى و لە دەباشان لە لایەن بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى پێشیوازیان لێکراوە.
بەپێی زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى یەوە، کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانى حکوومەتى نوێی عێراق ە .
هەروەها پرسی سەرۆککۆماریش بە جیددی باسی لێوە دەکرێت کە بۆچوونى پارتى لەوبارەیەوە چی دەبێت.
سەرچاوەکەى مەکتەبى سیاسى جەختیکردەوە، یەکێتى دەیەوێت بە گفتوگۆ‌و لێکتێگەیشتن لەگەڵ پارتى و لایەنە سیاسیەکانى دیکە کاندیدى سەرۆککۆمار دانرێت، ئەگەرنا یەکێتى کاندیدى خۆی هەیەو یەکلاییکردوەتەوە. هەروەها له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتیدا چه‌ندین دۆسیه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حزب په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق یش تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌ڵام بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنەکەی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراقدا کورد ٦٣ کورسی لە ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، پارتی ٣١ کورسی و یەکێتیش ١٨ کورسی بەدەستهێناوه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە