لە سەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت
پەیامی کورد ... لە سەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، دوای راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان.
به گوێرهی ڕاگهێندراوی فهرمانگهكه، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (2021/10/24)ى زایینى، بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی داهاتووش دا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
له راگهێندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، گرفتی سووتەمەنی تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکوو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بوەتەوە و حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە