"لە سەنتەری شاری دھۆک زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت"

پەیامی کورد     ...   "لە سەنتەری شاری دھۆک زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت"

ئیسماعیل موستەفا، ووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک، ڕایگەیاند: "لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا ڕەزامەندی درا لەسەر جێبەجێ کردنی ٥٦ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داھاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک و، بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو ٥٦ پڕۆژەیە بکرێت.''

ووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک ڕوونیشی کردەوە: "گوژمەی یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناریش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە و، پڕۆژەکان بەسەر ھەموو گەڕەک و ناوچەکانی سنووری شارەوانی دھۆک دا دابەش کراون و تەواوبوونیان کاریگەری لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری شاری دھۆک دەبێت.''

ئیسماعیل مستەفا ووتیشی: "پڕۆژەکان لە شەقام و شوستە و ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەکانە پێک دێت کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە و لەسەر داھاتی شارەوانی، پارە بۆ جێبەجێکردنیان تەرخان کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکرنەوە.''


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە