لە شارێکی باکووری کوردستان بە هۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە سەر زەوی و زار ١٥ کەس دەبنە قوربانی
پەیامی کورد ... لە شارێکی باکووری کوردستان بە هۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە سەر زەوی و زار ١٥ کەس دەبنە قوربانی
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە باکووری کوردستان لە شارۆچکەی پانتووس بە هۆی هاتنە ئارای کێشەی زەوی و زارەوە دوو بنەماڵەی تووشی تێکهەڵچوون دەبن و لە ئاکامدا ٣ کەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن و ١٢ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار دەبن
لە شاری ئاگری شارۆچکەی پانتووس لە گوندی قانیجی دوو بنەماڵە کە مابەینیان دا کێشە و گرفتی زەوی و زار هەبوو تووشی تێکهەڵچوون بوون
لەم شەڕەدا چەکیان بە کار هێناوە و لە دەرئەنجامدا ٣ کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون و بە گوێرەی زانیارییەکان دۆخی تەندرووستی ٣ کەسی دیکە لە بریندارەکان زۆر ناجێگیر ڕاگەێندراوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە