لە شێخان ٢١ پڕۆژە بە بڕی ٤ملیار دینار ئەنجام دەدرێن
پەیامی کورد ... لە شێخان ٢١ پڕۆژە بە بڕی ٤ملیار دینار ئەنجام دەدرێن
قایمقامی شارۆچكەی شێخان ئاشكرای كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری بۆ تەرخان كردوون و بڕیارە ٢١ پڕۆژەی پێ ئەنجام بدەن.
شێخ سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شارۆچكەی شێخان ووتی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە سنووری قەزای شێخان بۆ تەرخان كردووین و ئێمەش بڕیارە بەو پارەیە ٢١پڕۆژە ئەنجام بدەین".
قایمقامی شێخان ووتیشی: "پڕۆژەكان جۆراوجۆرن و ئێستاش ئامادەكاری دەكەین بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكان و بەشێكیشیان كراون بە تەندەر".
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەكان پارەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە تەرخان كردووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە