لە فەڕەنسا لە دوای کاتژمێر ٢١.٠٠ پاس و ترامەکان کار ناکەن
پەیامی کورد ... لە فەڕەنسا لە دوای کاتژمێر ٢١.٠٠ پاس و ترامەکان کار ناکەن
خۆپیشاندانەکان لە فەڕەنسا دەستیپێکرد، دوای ئەوەی خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن پۆلیس ەوە کوژرا، بەڵام حکوومەتی فەڕەنسا ناتوانێت هەنگاو بنێت. هەر بۆیە فەڕەنسا بڕیارە باری نائاسایی ڕابگەێنێت. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پاس و ترام لە دوای کاتژمێر 21.00 لە سەرتاسەری فەرەنسا کارناکەن. ماکرۆن کارێکی زۆر دەکات بۆ ڕاگرتنی ڕووداوەکان و ڕایگەیاند کە پۆلیسی زیاتر دەخاتە سەر شەقامەکان بۆ ڕاگرتنی ڕووداوەکان و لە ڕاگەیاندنەکەیدا ڕایگەیاند کە هەموو جۆرە بژاردەیەک لەسەر مێزەکە بە باری نائاساییشەوە.
لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان ٨٧٥ کەسیان دەستبەسەر کردووە. بەڵام چالاکوانان زۆرێک لە باڵەخانە، ئۆتۆمبێل، فرۆشگای نێودەوڵەتی، پەرلەمان، ATM یان سووتاندووە یان زیانیان پێگەیاندووە. ماکرۆن داوای لەو کەسانە کرد کە نەگەیشتوونەتە تەمەنی باڵغ بوون یان منداڵیان نییە، لە شەقامەکان بکشێنەوە. هەروەها ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، سۆشیال میدیا بە پەخشەکانیان چالاکییەکان گەشاوەتر دەکات و ویستوویەتی ئەو پەیامانە لە سۆشیال میدیا لاببات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە