لە ماوەی دوو هەفتەدا ٤٠ هەزار ئەمریکی دەبنە قوربانی
پەیامی کورد ... لە ماوەی دوو هەفتەدا ٤٠ هەزار ئەمریکی دەبنە قوربانی .
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ٤٠ هەزار کەس لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بوونە قوربانی کۆرۆنا و ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا دەگاتە زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردییەن لە ئەمریکا هەروەها نیگەرانی دەربارەی کۆبوونەوەی بنەماڵەکان لە کۆتایییەکانی هەفتەدا و زیادبوونی نیگەرانی ئامارەکانی بوونی هەیە . مردن و قوربانی بوونی ڕۆژانەی خەڵک لە ویلایەتەیەکگرتووەکاندا سەرەڕای کامبوونەوەی ئاماری ڕۆژانەی تووشبووان و دەستپێکردنی لێدانی واکسەن هێشتا لە سەرەوەیە و کۆرۆنا ڕۆژانە زیاتر لە ٣ هەزار قوربانی هەیە .
پسپۆڕانی نەخۆشیگەلی هەوکردن چاوەڕێ دەکەەن ئاماری مردن و قوربانی بوون بەم زووانە کەم ببێتەوە
هەر بۆیە بە پێی ڕاپۆرتەکان تاکوو ئێستا ٨.٥٪ لە ئاماری گشتی ئەمریکا واکسەن یان وەرگرتووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە